پەرەگراف
سەرۆكی ئەمریكا باری نائاسایی لە سووریا درێژ كردەوە و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان بە "مەترسییەكی نائاسایی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا" ناو دەبات. دەشڵێت "ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا زیان بە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە دەگەیەنێت".
بڕیارەكەی جۆ بایدن ڕۆژی پێنجشەممە 12-10-2023 لە ماڵپەڕی فەرمیی كۆشكی سپی بڵاو كراوەتەوە. باری نائاسایی نیشتمانی پەیوەست بە مەترسییەكانی سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا لە سووریا، بۆ ماوەی یەك ساڵ و تا مانگی 10ی 2024 درێژ كراوەتەوە.
بایدن دەڵێت "دۆخی سووریا و بەتایبەت كارەکانی حكومەتی توركیا بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، زیان بە هەڵمەتی لەناوبردنی داعش لە عێراق و سووریا دەگەیەنێت، ژیانی خەڵكی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە و زیان بە ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە دەگەیەنێت".
هەروەها سەرۆكی ئەمریكا، دەربارەی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا بۆ سەر باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای كوردستان) دەڵێت "مەترسییەكی نائاسایی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا دروست دەكات".
هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان لە ساڵی 2019، سەرۆكی ئەمریكا "باری لەناكاوی نیشتمانی"ی تایبەت بە سووریای ڕاگەیاند، ساڵانەیش بڕیارەكە درێژ دەكاتەوە.
بڕیارەكەی بایدن هاوكات لەگەڵ چڕكردنەوەی هێرشە ئاسمانییەكان لەلایەن توركیاوە بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان، كە بەهۆیانەوە دەیان كەس بە تایبەت لە ڕیزی هێزە ئەمنییەكان كوژراون و زیانی ماددیی گەورە بەر كەرتی خزمەتگوزاریی ناوچەكە كەوتووە.
* مەزڵووم عەبدی: 29 ئەندامی ئاسایش لە هێرشێكی ئاسمانیی توركیادا شەهید بوون
* هەسەدە: هێرشەكانی توركیا سوورترمان دەكات لەسەر پاراستنی ناوچەكانمان و خەڵكەكەمان
* هەڵوێستی پنتاگۆن لە ئاستی داخوازیی هەسەدەدا نەبوو
* توركیا هەڕەشە لە هەسەدە دەكات و مەزڵووم عەبدی وەڵام دەداتەوە
* پەکەکە بەرپرسیارێتیی ئەنجامدانی هێرشەکەی ئەنقەرەی لەئەستۆ گرت