پەرەگراف
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل، بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەكەی ئەم بەیانییەی ئەنقەرە ڕاگەیاند و هۆشداری دەداتە دەسەڵاتی توركیا كە "چالاكییە ڕەواكانی دادپەروەری شۆڕشگێڕ بەردەوام دەبێت".
دەقی ڕاگەیاندراوی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل:
"ئەمڕۆ دەوروبەری كاتژمێر ٩:٣٠، تیمێكی سەر بە تابوری نەمرانمان دژی بنكەی وەزارەتی ناوخۆی توركیا چالاكی فیداكاریی ئەنجامدا. ئەم چالاكییە بەتایبەت لە ڕۆژی كردنەوەی پەرلەمان و لە شوێنێكی نزیك پەرلەمان، دژی ناوەندی كۆمەڵكوژكەر و ئەشكەنجەدەر ئەنجامدرا، وەك ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو، بەبێ ئاستەنگ، بەڕێوەچوو. ئەم كارە فیداكارییە گەیشتە ئامانجی خۆی كە هاوڕێ چالاكوانەكانمان بۆ بەجێگەیاندنی فەرمانەكە گەیشتنە ئەوێ و بە سەركەوتوویی ئەنجامیاندا. بەڵام وەك هەمیشە ڕژێمی فاشیستی ئاكەپە – مەهەپە بە بێ ڕێزییەكی زۆر بەرامبەر گەل و ڕای گشتی ئەنجامی ڕاستەقینەی چالاكییەكە دەشارێتەوە. پێویستە هەمووان بزانن ئەگەر ئەندامانی تابوری نەمران بیانویستایە دەیانتوانی لە كاتی چالاكییەكەدا گۆڕانكارییەكی بچووك بكەن و ئەنجامێكی زۆر جیاوازی لێ دەكەوتەوە. بەڵام ئەم هەنگاوە بە هۆشیاری و زانینەوە هەڵگیرا، بە پابەندبوون بە ئامانجی سەرەكییەوە، كە گەیاندنی پەیامێكی پێویست و هۆشیاركردنەوەی شوێنە پەیوەندیدارەكان بوو.
ئەم چالاكییە، هۆشدارییەكە لە كۆمەڵكوژی و فشاری فاشیستی بە پشتگوێخستنی یاسا نەتەوەیی و نێونەتەوەییەكان و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ، كردەی نامرۆڤانە و سیاسەتی گۆشەگیری كە لە هەموو زیندانەكانی توركیا و كوردستان پەرەی پێدراوە، بەكارهێنانی چەكی كیمیایی دژی گەریلاكانمان كە بەپێی یاسای گەردوونی قەدەغەكراوە، دژی تاڵانكردنی سرووشتی كوردستان و كۆمەڵكوژی و فشاری فاشیستیانەی سەر گەلی كوردستان و هەموو ناوەندە دیموكراتیكییەكان، بۆیە چالاكییەكی ڕەوای خۆپاراستنە. ئەگەر ڕژێمی فاشیستی قڕكەری ئاكەپە – مەهەپە بەردەوام بێت لە ئەنجامدانی ئەو تاوانانە، چالاكییە ڕەواكانی دادپەروەری شۆڕشگێڕیش بەردەوام دەبێت.
ئەم چالاكییە پڕ قارەمانێتیی و واتادارە، بە تایبەتی لە ڕۆژی كردنەوەی پەرلەماندا پێكهات، تایبەت بوو بە یادكردنەوەی فەرماندەی ئامەدمان ئاخین موش (هولیا دەمیرەر) كە ڕۆژێك فەرماندەیی تابوری نەمران بوو، هەروەها یادكردنەوەی ئەو هاوڕێیانەی لەگەڵیدا شەهید بوون. ئەم چالاكییە مەزن و مێژووییە لەلایەن هاوڕێیانمان ڕۆژهات زیلان و ئەردال شاهین ئەنجامدرا. ئەم فیداكارە نەمرە ئاپۆییانەی بەم چالاكییە هەستان، بە ڕێز و سوپاسەوە بیر دەهێنینەوە. پیرۆزبایی لەو تێكۆشەرە قارەمانانە و هەموو ئەو هاوڕێیانە دەكەین كە لەم چالاكییەدا كاریان كردووە، هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین. ڕایدەگەیەنین كە دواتر زانیاری ورد لەسەر ناسنامەی ئەو جەنگاوەرە فیداكار و قارەمانانەی تابوری نەمران كە بەم چالاكییە هەستاون، بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكەین و سوپاسی خۆمان دەردەبڕین".