دەستەی داكۆكی لە مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی: بایكۆت بەردەوامە تا جێبەجێكردنی داواكارییەكان
پەرەگراف
دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی وەڵامی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەداتەوە و دەڵێت "بایكۆت بەردەوامە تا جێبەجێكردنی داواكارییەكان".
ئەمڕۆ عومەر محەمەد ئەمین، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی، بۆ هەندێك لە میدیاكان ڕایگەیاند "لە ئایندەیەكی نزیكدا پرۆسەی خوێندن دەست پێ دەكاتەوە" و بە "كەمێك درێژدەكەینەوەی دەوام و كەمكردنەوەی پرۆگرامەكانیش" قەرەبووی بایكۆت دەكەنەوە. هەروەها باسی لەوە كرد كە لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی ناڕازی كۆبوونەتەوە.
دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە وەڵامدا دەڵێت "دەستەكەمان بە هیچ شێوەیەك دانیشتنی لەگەڵ هیچ بەرپرسێكی هەرێم نەكردووە و نایكات".
جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی باسی لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەی ڕۆژی یەكشەممەی مامۆستایانی ناڕازی كرد و وتی "لەو كۆنگرەیەدا باسیان لە بەردەوامیی بایكۆت نەكردووە"، ئەوەیشی وەكوو نەرمینواندێك بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام لێكدایەوە.
دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەگەڵ جەختكردنەوە لە "بەردەوامیی بایكۆت تا جێبەجێكردنی داواكارییەكان"ن دەشڵێت "كۆنگرەی ڕۆژی یەكشەممە بۆ باسكردنی سەردانەكەمان بووە بۆ لای سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدراڵ".
دەستەكە داوا لە جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەكات كە ناوی ئەو مامۆستایانە ئاشكرا بكات كە لەگەڵیان كۆبوونەتەوە و جەخت دەكاتەوە كە "ئەگەر ئاشكرای نەكات، ناچارین ئێمە ناوەكان بۆ ڕایگشتی بڵاو بكەینەوە".
بە قسەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی "پۆلی 12 لە كۆی 219 قوتابخانە، 151 قوتابخانەیان دەوام دەكات، 33 قوتابخانەی بنەڕەتییش دەوام دەكەن".
دوێنێش فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هۆشداری لەبارەی مەترسیی فەوتانی ساڵێكی خوێندن لە ناوچەكانی بایكۆت دا و داوای كرد "بەلای كەمەوە بەشێكی داواكاریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی وەكوو چارەسەرێكی خێرا" جێبەجێ بكرێن. داوایش لە كەسانی "خاوەنبڕیار و خاوەننفووز" دەكات دەستپێشخەرییەك لەوباریەوە بكەن.
فیدراسیۆنەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت "وەرزێكی خوێندن كۆتایی هاتووە و ئەگەر هەوڵێكی جیددی نەبێت بۆ جێبەجێكردنی مافە یاساییەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران، بە جۆرێك كە فریای كۆرسی دووەم بكەوێت، ڕەنگە بەیەكجاری ساڵێكی خوێندن لەو ناوچانەی كە بایكۆت كراوە، بفەوتێت".
دیارترین داواكاریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، پێدانی مووچە نەدراوەكان، پێدانی مووچە بە 30 ڕۆژ جارێك، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەیە، ئەمە جگە لە هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی مووچە بۆ بەغداد.
دوایین هەوڵی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ چارەسەری كێشەكانیان، كۆبوونەوە بوو لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، كە كۆبوونەوەكە ڕۆژی 30-12-2023 لە بەغداد بەڕێوە چوو.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دەڵێن، سوودانی ئەم شەش بەڵێنەی پێ داون:
نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایانگەیاند کە هەر لە دانیشتنەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەم بڕیارانەی دا:
1- بۆ ساڵی نوێ کێشەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات.
2- هەمواری یاسا بودجەی گشتی لە حکومەت ئامادەیە و ڕۆژی 9-1-2024 لە پەرلەمان دەبێت و لە ماوەیەکی کەمدا هەموار دەکرێتەوە.
3- مامەڵەی یەکسان لەگەڵ فەرمانبەرانی سەرجەم پارێزگاکان دەکات.
4- لقی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
5- فشار دەخاتە سەر هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی پلەبەرز