فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی: فریای خوێندن لە ناوچەكانی باكۆت بكەون

01-01-2024 10:34
فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی

پەرەگراف

فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هۆشداری لەبارەی مەترسیی فەوتانی ساڵێكی ‏خوێندن لە ناوچەكانی بایكۆت دەدات و داوا دەكات "بەلای كەمەوە بەشێكی داواكاریی ‏مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی وەكوو چارەسەرێكی خێرا" جێبەجێ‌ بكرێن. داوایش لە ‏كەسانی "خاوەنبڕیار و خاوەننفووز" دەكات دەستپێشخەرییەك لەوباریەوە بكەن.‏

فیدراسیۆنەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت "وەرزێكی خوێندن كۆتایی هاتووە و ئەگەر ‏هەوڵێكی جیددی نەبێت بۆ جێبەجێكردنی مافە یاساییەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران، ‏بە جۆرێك كە فریای كۆرسی دووەم بكەوێت، ڕەنگە بەیەكجاری ساڵێكی خوێندن لەو ‏ناوچانەی كە بایكۆت كراوە، بفەوتێت".‏

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە "وەرزێكی خوێندن كۆتایی هاتووە و ئەگەر هەوڵێكی جیددی ‏نەبێت بۆ جێبەجێكردنی مافە یاساییەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران، بە جۆرێك كە ‏فریای كۆرسی دووەم بكەوێت، ڕەنگە بەیەكجاری ساڵێكی خوێندن لە ناوچەكانی بایكۆت ‏بفەوتێن".‏

فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئاماژە بەوە دەكات كە پرۆسەی بەردەوامی ‏پەروەردە و فێركردن، خەمێكی سەرتاسەری و گشتیی هەموو خەڵكی كوردستانە، بەدەرە لە ‏هەر ئاراستەیەكی سیاسی، كەسی و حیزبی. جەختیش دەكاتەوە كە "دەبێت هەموان بە ‏دیدێكی نیشتمانی و ئەركێكی ئەخلاقیانە لەم ئەركە بڕوانن و بیكەنە ئەولەویەتی خەم و ‏هەنگاوەكانیان، تا بتوانن بەزووترین كات قوتابان و پرۆسەی پەروەردە لەم تونێلە تاریكە ‏ڕزگار بكەن".‏