بارزانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە لە یەکێتی نیگەرانە و دەڵێت: لەوە زیاتر بەهانە مەدۆزنەوە
پەرەگراف
بارزانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە لە یەکێتی نیگەرانە، داوای لێ دەکات "لەوە زیاتر بەهانە نەدۆزنەوە". بە ئاشکرایش ڕایدەگەیەنێت کە ئەو کۆتا پێشنیازەی پۆستەکان کە پارتی بۆ یەکێتیی کردووە، "هاوسەنگیی زۆری تێدایە و لەوە باشتر و زیاتر مومکین نییە".
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكرات، شەوى ڕابردوو لە كۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی وتی "ئومێدەوارم پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەو مەسەلە کۆتایی بێت و برایانی یەكێتی بێن لەگەڵ پارتی حكومەت پێك بهێنن، چونکە نە لە بەرژەوەندیی هەرێمە، نە لە بەرژەوەندیی ناوچەکەیە".
بارزانی ئاماژەی بەوە کرد "پاش نزیکەی ساڵێک لە گفتوگۆ، پارتی و یەکێتی لەسەر شێوەی بەڕێوەبردنی حکومەت ڕێککەوتوون".
سەرۆکی پارتی ئاشکرای کرد حیزبەکەی ئۆفەرێکی نوێی پۆستەکانی خستووەتە بەردەم یەکێتی، کە بە بۆچوونی بارزانی "عەرزێكی زۆر باشە، هاوسەنگییەکی زۆری تێدایە".
مەسعود بارزانی جەتی کردەوە کە "لەو عەرزەی پارتی داویەتی بە یەكێتی، باوەڕ ناكەم باشتر و زیاتریش مومكین بێت".