وەزیری نەوت: ڕۆژانە 180 بۆ 190 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم هەناردە دەكرێت

26-09-2025 03:36

پەرەگراف

وەزیری نەوتی عێراق "بۆ یەكەم جار دوای زیاتر لە 20 ساڵ" هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی ‏كوردستان لە ڕێگەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی وڵاتەكەیەوە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت "وەك ‏قۆناغی یەكەم، ڕۆژانە 180 بۆ 190 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت".‏

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەسرە وتیشی "بڕی ‏بەرهەمی ئێستای كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان ڕۆژانە لەنێوان 240 بۆ 250 هەزار بەرمیلدایە، ‏كە بڕی 50 هەزار بەرمیلی بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی لە هەرێم تەرخان دەكرێت".‏