سوودانی گەیشتینە ڕێککەوتنیکی مێژوویی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە 18 ساڵە چاوەڕێی دەکەین
پەرەگراف
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: گەیشتینە ڕێککەوتنیکی مێژوویی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە 18 ساڵە چاوەڕێی دەکەین، بەپێی ڕێککەوتنەکە نەوتی هەرێم لە ڕێی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە دەکەین.
"ئەمڕۆ گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژوویی کە تێیدا وەزارەتی نەوتی فیدراڵ نەوتی خاوی بەرهەم هێنراو لەو کێڵگانەى کە دەکەوێتە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و لە ڕێگەی بۆری عێراق تورکیا"ـەوە هەناردەی دەرەوەی دەکات، ئەمەش دابەشکردنی سامان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دەستەبەردەکات و سەرچاوەکانی هەناردەکردن هەمەچەشن دەکات و هاندەری وەبەرهێنان دەبێت. 18 ساڵە چاوەڕێی ئەم دەستکەوتەین" سوودانی لە تویتێکدا بە زمانی کوردی وا دەڵێت.