پەرەگراف
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تەمووز کە بڕەکەی (١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئێستا حکومەتی هەرێم چاوەڕێی ناردنی پارەی مووچەی مانگی تەمووز و پاشان مانگەکانی دیکەیە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەی دوێنێیدا ڕایگەیاند، پێشوازیی لە بڕیاری کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ دەکات بە پەسەندکردنی ڕێكکەوتننامەی سێقۆڵیی و خەرجکردنی مووچەی هەرێم بۆ مانگی تەمموزی ساڵی 2025، "وا چاوەڕوان دەکرێت لێرە بەدواوە، مووچەی مانگی ئاب و مانگەکانی دیکەش بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت".