ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لەسەر دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت

24-09-2025 11:17

پەرەگراف

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاند، بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، واژووی بە سەرجەم كۆمپانیاكانی نێوخۆ و بیانی جگە لە یەك كۆمپانیا، كردووە، هەروەها وەڵامی ڕەزامەندییەكانی وەزارەت و كۆمپانیاكانی لە 23ـی ئەم مانگە بە نووسراوی فەرمی ناردووەتە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت "چاوەڕوانین وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ واژووكردنی ڕێككەوتنەكە وەڵاممان بداتەوە، تاوەكو بە زووترین كات كۆمپانیای سۆمۆ دەست بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بكات و بڕگەكانی ڕێككەوتنەكە جێبەجێ بكات".

وەزارەتەكە ناوی ئەو كۆمپانیای نەهێناوە كە واژووی نەكردووە و تەنیا دەڵێت "كاریگەریی لەسەر ڕێككەوتنە سێ قۆڵییەكەی نێوان وەزارەتمان و كۆمپانیاكان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ نییە".

نوێ‌ دەكرێتەوە...