دەستەی مافی مرۆڤ سەردانی لاهور و پۆڵاد شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی دیکەی لالەزاریان کرد

21-09-2025 04:31

پەرەگراف

دەستەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکیان سەردانی لاهور و پۆڵاد شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی دیکەی لالەزاریان کردو دەڵێت، زیندانیکراوانی لالەزار ئێستا زیاتر لە 200 کەسن تەندروستییان باشە.

ڕاگەیەندراوی دەستەکە

شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی گرتوخانەی کانی گۆمی و ئوتێلی لالەزاریان کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٢١/٩ شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەسەرۆکایەتی دکتۆرە مونا یاقۆ سەرۆکی دەستە سەردانی گرتوخانەی کانی گۆمەیان کرد لەشاری سلێمانی.

شاندەکه بەجیا سەردانی هەریەک لەلاهور شێخ جنگی و پۆڵاد شێخ جەنگیان کرد کە هەریەکەیان بەتەنیا لەژووریک زیندانین، دواتر سەردانی زیندانیانی تری شەڕەکەی لالەزاریان کرد.

تیمی دەستە بەدوا داچونیان کرد بۆ ڕەوشی تەندروستی و شوێنی مانەوەی زیندانیان بەگشتی تەندروستی سەرجەم زیندانیان باشەو کەس و کاریان سەردانیان دەکەن و ئەوانەی داوای پارێزەریان کردووە بۆیان دابین کراوە وە ئەوەی داوای نەکردوە بەئارەزووی خۆی ڕەتی کردۆتەوەو هەروەها ڕێگە بەتلفۆن کردنیش دراوە بۆیان بەکەس و کاریان.

جێگای ئاماژەیە ئەو زیندانیانەی لەڕووداوەکانی لالەزار دەستگیرکرابوون کەپێشتر لەدژە تیرۆر بوون گوازراونەتەوە بۆ زیندانی  ئاسایشی کانی گۆمە کەژمارەیان ئێستا زیاترە لە ٢٠٠ زیندانی .

لەدوای ڕووداوەکانی شەڕی لالەزارەوە تا ئێستا کەیسەکان  یەکلا نەکراوەتنەوە بۆیە زیندانیان داوای یەکلاییکردنەوەی و جیاکردنەوەی کەیسەکانیان دەکەن بەڕێگای دادگا ولەکاتێکی دیاری کراودا.

دەستەی مافی مرۆڤ بەئەرکی خۆی دەزانێ بەدواداچون بۆ هەرکەیس و بابەتێک بکات لەهەر شوێنێک بێت و لەنزیکەوەش چاودێری ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ و زیندانیان دەکات بەگشتی وە پشتگیری لە زوو یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی ئەو زیندانیانە دەکات لەچوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ .

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان

٢١/٩/٢٠٢٥