مەسرور بارزانی: لەسەر داهاتە نانەوتییەکان تەقریبەن گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی تێگەیشتن لەگەڵ بەغداد

09-09-2025 09:53

پەرەگراف

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، شاندەکانی هەرێم لە گفتوگۆی بەردەوامدان لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدراڵی و لەسەر داهاتە نانەوتییەکان تەقریبەن گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی بۆ تێگەیشتن.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت، لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتیش، هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی نەماوە، نە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان، نە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی.

"ئەوەی ماوە خاڵێکە لە بەینی کۆمپانیاکان و حکوومەتی فیدراڵی، کۆمپانیاکان ئێستا داوای گەرەنتی دەکەن بۆ بەردەوامبوونی دابینکردنی شایستە داراییەکانی خۆیان" مەسرور بارزانی وای وت.

لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمیش وتی، "من هەر لە دوای هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو ئامادەبووم بۆ پێکهێنانی حکوومەت، بەڵام دەبێت هاوبەشەکانی تریشمان ئامادەبن، هەر وەختەک ئامادەبوون، ئینشائەڵڵا حکوومەت پێکدەهێنین."