سەرۆککۆمار: %80ی داهاتی دەوڵەت بۆ مووچە دەڕوات

29-08-2025 12:27

 

پەرەگراف

د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند، عێراق کێشەیەکی گەورەی هەیەو لەسەدا 80ی داهاتی دەوڵەت بۆ مووچە دەڕوات لەکاتێکدا لە وڵاتانی پێشکەوتوو ئەو ڕێژەیە %6 تێناپەڕێت و پێویستە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.

سەرۆککۆمار لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئەلئولا، ئاماژەی بەوەکرد پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لە هەموو بوارەکاندا باشە، دەرکردنی یاسای نەوت و گازی لە پەرلەمانی عێراق بە گرنگ زانی بۆ چارەسەری کێشەکان و دابەشکردنی داهات.

لەتیف ڕەشید دەنگۆکانی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕەتکردەوە کە بڕیارە لە 11-11 ئەنجام بدرێت.

سەبارەت بە قەیرانی ئاو، سەرۆککۆمار ئاماژەی بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کردو داوایکرد وڵاتانی دراوسێ پشکێکی دادپەروەرانەی ئاو بدەن بە عێراق و بە فیڕۆدانی ئاو بوەستێنرێت، وتیشی: چەندین رەشنووسی یاسای پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کردووە، لەوانە پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای ئاو.