پەرەگراف
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: نزیکەی چوار ملیۆن هاووڵاتی و 115 هەزار شوێنی بازرگانی، ئێستا کارەبای 24 کاتژمێریی پڕۆژەی ڕووناکییان هەیە.
ئەمڕۆ تەواوی پارێزگای هەڵەبجە وەک یەکەم پارێزگا لەسەر ئاستی عێراق کارەبای بوو بە 24 کاتژمێریی لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی.
هەروەها تەواوی گەڕەکەکانی سەنتەری سلێمانی کارەبایان بوو بە 24 کاتژمێریی و 86 مۆلیدەی دیکە لە گەڕەکەکان کوژێندرانەوە.