پەرەگراف
بافڵ تاڵەبانی جەخت پابەندبوونی حیزبەکەی بە بنەماکانی دیموکراسی و ئازادیی دەکاتەوەو دەڵێت: سلێمانی مێژوویەكی پڕ لە شانازی هەیە لە دیموكراسی و ئازادی بیروڕا.
سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە دووەم ڕۆژی كۆنفرانسی هاوپەیمانیی حیزبە سۆشیال دیموكراتەکانی وڵاتانی عەرەبی کە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، ڕەخنەی لە بەردەوامیی شەڕی غەزەو ناسەقامگیریی لە ناوچەکە گرت و باسی ئەوەی کرد خەڵکی كوردستان چەندین دەیە قوربانیبووەو و زۆربەباشی لە ماناكانی جەنگ و جیاكاری تێدەگات.
"خەڵك لێرە لەم ناوچەیە هەوڵدەدات هەمیشە خاوەن هیوابێت، پێویستە پێكەوە كاربكەین و پەیامی ئاشتی و برایەتی بە جیهان بگەیەنین، ئێمە دەبێت خۆمان یەكلایبكەینەوەو تەنها قسەمان نەبێت دەبێت كردارمان هەبێت" تاڵەبانی وای وت.
ئەو پەیامەی بافڵ تاڵەبانی بەتایبەت لەسەر دۆخی سلێمانی لەکاتێکدایە، حیزبەکەی بەهۆی ڕووداوی هێرشکردنەسەر لالەزارو بەکارهێنانی چەکی قورس لە دژی لاهور شێخ جەنگی و هێزە چەکدارەکەی لە 22ی ئەم مانگەدا، یەکێتی ڕوبەڕوی ڕەخنەی تووند کردەوە.