بەرەی گەل: سیناریۆکەی یەکێتی ناتوانێت تاوانە قێزەونەکەی 22ـی ئاب پەردەپۆش بکات

27-08-2025 08:51

پەرەگراف

بەرەی گەل بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی تۆمەتبارانی لالەزار بە "سیناریۆی لاواز و چەواشەکاریی یەکێتی" ناو دەبات و دەڵێت "ئەم سیناریۆ بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت ئەو تاوانە گەورە و قێزەونەی 22ـی ئاب پەردەپۆش بکات".

بەرەی گەل کە سەرۆکەکەی لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە بە "دانانی زنجیرەپلان بۆ تێکدانی سەقامگیریی سلێمانی و هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتی" تۆمەتبار کراوە، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی هەرێمی کوردستان دەکات کە "ئەم ڕەوشە خراپ و قێزەونە ڕابگرن".

"بەرلەوەی ئێمە سیناریۆ لاواز و قێزەونەکەی یەکێتی ڕەت بکەینەوە و بەدرۆی بخەینەوە، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەشێوەیەکی بەرفراوان بەدرۆیان خستەوە"، بەرەی گەل وا دەڵێت.

نوێدەکرێتەوە...