بەغداد: هەموو مەرجەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی ‏نەوت جێبەجێ كراون

19-08-2025 01:19

پەرەگراف

كۆبوونەوەیەكی باڵا لەسەر كێشەكانی نێوان هەردوو لا، ‏لەنێوان حكومەتەكانی هەرێم و بەغداد بەڕێوە چوو. ‏بەدیهاتنی "بەرەوپێشچوونی گرنگ لە دۆسیەكاندا" ‏ڕاگەیەندرا و دەڵێن "گفتوگۆكان بەردەوام دەبن".‏

ئەمڕۆ 19-08-2025، شاندی باڵای حكومەتی هەرێم و ‏حكومەتی عێراق لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ‏كۆبوونەوە. لە ڕاگەیەندراوی دوای كۆبوونەوەكەدا، ‏وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند "هەموو مەرجەكانی ‏دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێی (كۆمپانیای ‏سۆمۆ)وە جێبەجێ كراون".‏

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، "پێداچوونەوە بەو ‏بەرەوپێشچوونانەدا كراوە كە لە دۆسیە ‏هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەتدا بەدی ‏هاتوون، لەوانە: پرسی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت، ‏داهاتە نانەوتییەكان، تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی ‏هەرێم پشتبەست بە بڕیاری دادگای فیدراڵی".‏