پەرەگراف
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: هیچ موچەیەک نافەوتێت و موچەکانی مانگی شەش و حەوت رەوانە دەکرێن.
شاخەوان عەبدوڵا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە دوو رۆژی رابردوودا لەسەر داهاتە نانەوتییەکانیش حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ رێککەوتون، هیچ گرفتێکیش لە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی نەماوە، بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، موچەش خەرج دەکرێت.
"جیا لە ئاسانکارییەکانی حکومەتی هەرێم لە پرسی نەوت، لە داهاتە نانەوتییەکانیش بە پشتبەستن بە یاسای کارگێڕی دارایی ئاسانکارییەکی زۆری بۆ حکومەتی فیدراڵ کردووە، چونکە ئەوەی لە عێراق بووەتە کێشەیەکی گەورە یاساکانن، بڕیارو رێنماییان بۆ دەرنەکراوە" شاخەوان عەبدوڵا وای وت.