پەرەگراف
بزافی ئاشتی(بان) لە سلێمانی سەردانی ماڵی جەلالی سام ئاغا كەسایەتی دیارو سەرۆكی پێشووی دیوانی چاودێری داراییان كردو خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشی لە ژێر ناوی (پیاوە خەمخۆرەكەی شارو هەژاران).
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆكو بەشێك لە ئەندامانی بزافی ئاشتی كە (حاكم ڕزگار محەمەد ئەمین)یان تێدا بوو، بە یاوەریی د.زیاء سەعدی سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی عێراقو چەند كەسایەتییەكی یاسایی، سەردانی ماڵی جەلالی سام ئاغایان كردو مەدالیاو بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێشكەش كرد، ئەوەش لەپای ئەركە پاكەكانیو بەخشینو كارە خێرخوازییەكانی.
سەربەست تۆفیق، سەرۆكی بزافی ئاشتی لە مەراسیمی ڕێزلێنانەكەدا وتەیەكی پێشكەش كردو باسی لە بزافەكەیانو كارو چالاكییەكانیان كرد.
سەرۆكی بزافەكە ستایشی كارەكانی جەلالی سام ئاغای كردو وتی "تۆ یەكێكیت لە ئەستێرە جوانەكان بە ئاسمانی كوردەوارییو سلێمانیو كوردستانو زۆر لەوە گەورەتریت كە ئێمە ئێستا ڕێزت لێدەنێین، تۆ لە شەوە تاریكەكاندا توانیوتە ببیت بە تیشكێك لە سلێمانی دا بدرەوشێیتەوە".
بزافی ئاشتی ساڵی 2016 دامەزراوەو 185 ئەندامی هەیە لە سەرجەم چینو توێژو پێكهاتەكان، سەربەخۆیانە كاری ئاشتی خوازیی دەكەنو ڕێزلێنان پێشكەشی كەسایەتییە دیارەكان دەكەن لە بوارە جیاوازەكاندا.
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)