نێچیرڤان بارزانی: دوو فیلمەکەی ئێران سوکایەتییە بە خۆڕاگریی خەڵك و سەركردایەتی هەرێم
پەرەگراف
نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، ئاژانسی فارسی ئێران ھەوڵیداوە ڕاستییەکان بشێوێنێت و دەڵێت: ئێمە ئەو دوو فیلمە بە سووكایەتیكردن بەخۆڕاگريی خەڵكی كوردستان و سەركردایەتيی هەرێمی كوردستان دادەنێین، هەروەها بە سووكایەتیكردن بە قارەمانیيەتيی پێشمەرگە وخوێنی شەهیدانی كوردستان و لە هەمان كاتدا بە سووكایەتیكردن بە بنەما و باوەڕەكانی فەرماندەی شەهید قاسم سلێمانی دادەنێین.
دەقی ڕاگهيهنراوێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە
لەم ماوەیەدا ئاژانسی هەواڵی فارس لە ئێران، لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی دوو فیلمهوه لەسەر هەولێر و پێشمەرگە و شەڕی داعش، هەوڵی داوەڕاستییەكان بشێوێنێت و سووكایەتی بە پێشمەرگە و سەركردایەتيی هەرێمی كوردستان بكات و خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان بشارێتەوە.
هاوكارییەكانی ئێران بۆ ههرێمى كوردستان لە كاتی شەڕی داعشدا پەیوەندییەكانی نێوانمانی بەهێزتر كرد، ئەو ئاژانسە فەرمییە لە كۆماریئیسلامیی ئێران، بەو كارەی هەوڵ دەدات زیان بە پەیوەندییەكان و دۆستایەتيی نێوانمان بگەیهنێت. ئەو کارە گیانی ئەو شەهیدانەش ناشاددەكات كە ئەو ڕۆژانە پێكەوە لە یەك سەنگەردا بەرامبەر داعش شەهید بوون. بێگومان كارێكی ئاواى پڕ لە نادروستی و پڕ لە شێواندنیڕاستی و منەتكردنی بەو شێوەیە، بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەو ئەخلاق و هەڵسوكەوتەشدا یەك ناگرێتەوە کە فەرماندەی شەهید قاسم سلێمانىهەیبوو. بۆيه كاری بەو شێوەیە دڵسۆزی نییە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و فەرماندەی شەهید، بەڵكو تێكدانی ئەو پەیوەندییە بەهێزەیە كەفەرماندە قاسم سلێمانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان پەرەی پێدابوو.
پشتیوانییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە كاتە سهختهكاندا بۆ خەڵک و لایەنەكانی هەرێمی كوردستان و لە سەرەتای هێرشی داعشدا بۆسەر كوردستان كه بە چەك و تەقەمەنی و ژمارەیەك ڕاوێژكار بە فەرماندەیيی فەرماندە قاسم سلێمانی، هاوكاريی پێشمەرگەیان كرد،هەمیشە جێگەی سوپاس و ڕێزە و لەكاتی خۆیدا هەرێمی كوردستان بە ڕوونی ئەوەی ڕاگەیاندووە. هەروەك چۆن هاوكاريی هاوپەیمانیینێودوڵەتيی دژی داعش، بەتایبەتی هاوكاريی كاریگەر و ماوەدرێژی ئەمهریكا، هەروەها هاوكاريی وڵاتانی ئەورووپا و ناوچەكە، بە هەمانشێوە هاوكاريی حیزبە كوردستانییەكانیش لە ڕۆژانی سەرەتای هێرشی داعشدا بۆ سەر كوردستان لەبیر ناكرێن. هاوكاریكردنی پێشمەرگەبە چەك و تەقەمەنی لەلایەن ئێران و دواتریش هاوكاريی بەرفراوانی هاوپەیمانان زۆر گرنگ بوو، چونكە بەهۆی ئەوەی ڕێگە نەدەدرا حكوومەتیهەرێمی كوردستان چەك لە دەرەوە بكڕێت و حكوومەتی عێراقیش چەك و تەقەمەنی نەدەدایە پێشمەرگە، هێزی پێشمەرگە بە چەكی زۆرسادە، بەرامبەر دڕندەیيی داعش و چەكە پێشكەوتووەكانی وەستابووەوە.
لە كاتی هێرش و شەڕی داعشدا، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە فەرماندەیی و ئەزموونی چەندین ساڵ خەباتی پێشمەرگایەتيی سەرۆكمەسعوود بارزانی، وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لەسەر زەوی هێرشی داعشیڕاگرت و هێزی داعشی لە ناوچەكەدا تێكشكاند، ئەوەش تێكشكاندنی هێزێكی تاریكپەرستی ئەوتۆ بوو كە هەڕەشە بوو لەسەر هەموو وڵاتانیناوچەكە و ئازادی و ئاسایشی هەموو جیهان. هەرێمی كوردستان كە وەك هەمیشە شوێنی پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نەتەوە و ئایینەجیاوازەكان بووە، جارێكی دیكە بووەوە به پەناگەی پاراستنی ئاوارە و پهنابهران لە هەموو نەتەوە و ئایین و ئایینزاكان، ئەوەش بە هاوكاريیحكوومەتی هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستان و ڕێكخراوە ناوخۆیی و جیهانییەكان، لەپێش هەمووشیانەوە لە سایەی بەرگریی بەهێزیپێشمەرگە بوو.
ئێمە ئەو دوو فیلمە بە سووكایەتیكردن بە خۆڕاگريی خەڵكی كوردستان و سەركردایەتيی هەرێمی كوردستان دادەنێین، هەروەها بەسووكایەتیكردن بە قارەمانیيەتيی پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانی كوردستان و لە هەمان كاتدا بە سووكایەتیكردن بە بنەما و باوەڕەكانیفەرماندەی شەهید قاسم سلێمانی دادەنێین. لە ڕاستیدا ئێمە هیچ سوودێك لە بەرهەمهێنانی فیلمی ئاستنزم و دوور لە ڕاستیی بەو شێوەیەدانابینین، جگە لە هەوڵێك بۆ تێكدانی هاريكاريى ناوچەیی و دروستكردنی ناكۆكی لەنێوان گەلانی دۆست لە ناوچەكەدا. بۆيه لە ڕوانگەیهەبوونی پەیوەندیی دۆستانە و هاوكاريی لەمێژینە لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێراندا، داوای هەڵوێستێكی گونجاو لە كۆماری ئیسلامیی ئێرانبەرامبەر ئەو دوو فیلمە دەكەین كە بووەتە هۆی برینداركردنی هەستی گەلی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2021/1/26