پەرەگراف
خوێندکارانی کورد لە زانکۆکانی کەرکووک، مووسڵ و دیالە، چیتر ناتوانن بە زمانی کوردی وەڵامی پرسیاری تاقیکردنەوەکان بدەنەوە، ئەوەش بەپێی بڕیارێکی نوێی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە ناوەڕاستی ئەم مانگە ئاڕاستەی سەرجەم زانکۆکانی ئەو سێ پارێزگایە کراوە، بە پاساوی ئەوەی خوێندن بە زمانی عەرەبی یاخود ئینگلیزییەو دەبێت بە هەمان زمان تاقیکردنەوە بکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە ٢٠١٠ دەرچووبوو خوێندکارانی کورد مافی ئەوەیان هەبوو بە زمانی کوردی وەڵامی پرسیاری تاقیکردنەوەکان بدەنەوەو وەرگێڕانیان بۆ بکرێت.
بڕیارە نوێیەکەی خوێندنی باڵای عێراق زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانیش دەگرێتەوەو هەر زانکۆیەکیش پابەند نەبێت پێیەوە ڕوبەڕوی ڕێکاریی یاسایی دەکرێتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق كە ساڵی 2005 پەسەندكرا، زمانی كوردی لەپاڵ زمانی عەرەبیدا زمانی فەرمییە.