ناوەرۆكی كۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و سوودانی

15-07-2025 08:42

پەرەگراف

نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی سوودانی ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی ‏و محەمەد شیاع سوودانیدا، گفتوگۆ دەربارەی "ڕادەستكردنی داهاتی نەوتی و ‏نانەوتیی هەرێمی كوردستان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كراوە".‏

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی، بۆ گفتوگۆ دەربارەی چارەسەری ‏كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا و دوای كۆبوونەوە ‏لەگەڵ فایەق زیدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق، لەگەڵ محەمەد شیاع ‏سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووەوە.‏

نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەشڵێت "هەروەها باس لە ‏گرنگیی هەماهەنگی و كاركردن بۆ چارەسەركردنی كێشە هاوبەشەكان كرا، بەپێی ‏دەستوور و یاسا كارپێكراوەكان و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی".‏

نوێ‌ دەكرێتەوە...‏