پەرەگراف
سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگەکانی نەوتی خورمەڵەو سەرسەنگ بە "تیرۆریستی" ناودەبات و داوای ڕێوشوێنی بەپەلەو ئاشکرا کردنی تاوانباران دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی کۆمار دەڵێت، ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكەین، دووبارەبوونەی ئەم هێرشە ئاشكرایانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵات و بناغەكانی ئابوری لاواز دەكەن، بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییە گشتییەكانی دەوڵەت و هەڕەشەیە لە ئاسایشی هاوڵاتی.
"ئەمە پێویستی بە هەوڵی زیاتر هەیە بۆ پاراستنی دامەزراوە ئابورییەكانمان و رەخساندنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ كاری كۆمپانیاكان. سەرۆكایەتی كۆمار داوا لە لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم دەكات رێوشوینی گونجاو و خێرا بگرنەبەر بۆ ئاشكراكردنی تاوانباران و رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشە تیرۆرستییانە، كە هەڕشەن بۆسەر ئابوری عێراق و ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتییەكانی دەكەن" سەرۆکایەتی کۆمار وادەڵێت.