کۆبوونەوەی لوتکەی پارتی و یەکێتی: هاوڕاین هەموو هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ چارەسەری کێشەی موچە
پەرەگراف
پارتی و یەکێتی دوای کۆبوونەوەی لوتکەی ئەمڕۆیان دەڵێن: هەردوولا هاوڕابوون هەموو هەوڵەکان چڕ بکرێتەوە بۆ چارەسەری کێشەو دابینکردنی مووچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی ئەو هەنگاوانەی پێویستن لە چوارچیوەی دەستوودار بە ئاڕاستەی چارەسەرکردن بە هەماهەنگیی هەردوولا بهاوێژرێن.
کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام بەڕێوەچوو، ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە دەشڵێت "بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخان بوو بۆ زیاتر پتەوکردنەوەی پەیوەندی پارتی و یەکێتی بۆئەوەی ئاستەنگ و ئاڵەنگارییەکانی تێپەڕێنین و پارێزگای لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستەکەوتەکانی بکەین".
"کۆبوونەوە جەختی لەسەر یەکخستنی هەڵوێستی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق کردەوە کە هاوکارو پشتیوان بن لە چارەسەری ئەم کێشەیە" ڕاگەیەندراوەکە وادەڵێت.