پەرەگراف
فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە بەغداد ناكشێتەوە، چونكە ئەو هەنگاوە ئەوەندەی دیكە زەرەر لە خەڵك دەدات.
ئەم بڕیارەی نەوەی نوێ لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكرات لە كۆبوونەوەدایە و چاوەڕوان دەکرێت لەبارەی مانەوە یان كشانەوە لە بەغداد بڕیار بدات. کەمێک لەمەوبەریش فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق ڕیگەیاند کە بەشداریى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمان ناکات.
سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت "مەعقول نییە لە بەغداد بكشێیتەوە، لەبەر ئەوەی پارتی و یەكێتی نەوت و داهاتی ناوخۆ دەدزن و تەسلیمی ناكەن".
سروە عەبدولواحید بە ناوی فراكسیۆنەكەیەوە ڕایشیگەیاند "ئێمە كاری لەو جۆرە ناكەین، چونكە ئەوەندەی تر خەڵك زەرەر دەكەن".