سکاڵا لەسەر گرێبەستە ١٠٠ ملیار دۆلارییەکەى هەرێم تۆمار کرا

10-07-2025 11:53

پەرەگراف

ئەندامێکى لیژنەى نەوت و غازى پەرلەمانى عێراق لەسەر گرێبەستە غازییە ١٠٠ ملیار دۆلاریییەکە، لە دادگاى فیدراڵى سکاڵاى لەسەر سەرۆکى حکومەت و وەزیرى سامانە سروشتییەکانى هەرێم تۆمار کرد. ڕۆژى٢٠ـى ئەم مانگە دانیشتنى دادگا لەسەر کەیسەکە بەڕێوە دەچێت.

باسم غرێباوى، ئەندامى لیژنەى نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکانى پەرلەمانى عێراق، داوا لە دادگاکە دەکات "بڕیار بدات بە نادەستووریبوونى ئەو گرێبەستانەى کە لەلایەن هەرێمى کوردستانەوە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە ئەمریکییەکان ئەنجامى دراون، سەبارەت بە وەبەرهێنان لە کێڵگەکانى میران و کوردەمیر (تۆپخانە) ".

هەروەها داوا دەکات دادگاى فیدراڵى بڕیار بدات بەوەى "ئەو گرێبەستانە کە لە ڕۆژى ١٩-٠٥-٢٠٢٥ ئەنجام دراون، پووچەڵن". هەروەها "سکاڵالێکراوان پابەند بکات بەوەى لە داهاتوودا نەتوانن هیچ گرێبەستێکى نەوت و غاز ئەنجام بدەن بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتى فیدراڵى".

نوێ دەکرێتەوە...