پەرەگراف
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم مووچەی ١٠ ھەزارو ٦٠٩ مووچەخۆری ڕاگرت کە لە سیستمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆمار کراونو بە نایاسایی مووچەیان ھەبووە.
بەپێی نووسراوێك كە وەزارەتی دارایی بڵاوی كردووەتەوەو واژۆی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی لەسەرە، بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی ئەو كەسانە لە چوارچێوەی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازییە، لە فەرمانی ڕاگرتنی مووچەی ئەو كەسانەدا هاتووە: هەر مووچەخۆرێك لە بڕیارەكە زەرەرمەندبێت دەتوانێت تانەی لێ بدات.
ئەوانەی مووچەكانیان ڕاگیراوە، 791 كەسیان لە دوو شوێن فەرمانبەرن، 3 هەزارو 909 فەرمانبەریان بەردەوامن لە كاركردنو لە هەمان كاتدا مووچەی خانەنشینیش وەردەگرن، 5 هەزارو 909 كەسیش دووجار خانەنشین كراون.
هەرلەسەر هەمان پرس، هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە فەیسبوك نووسیویەتی: چاوەڕێ بن 36 ھەزار كەسی دیكە بەڕێوەن كە سەرووی دوومووچەیان ھەیەو دەبڕدرێت.
