پەرەگراف
كۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆككۆماری توركیا كۆتایی هات. دەمپارتی دەڵێت "شاندەكەمان پێشنیازی دەربارەی قۆناغی نوێی پرۆسەی ئاشتی خستەڕوو و جەختیش كرایەوە كە ئیرادەی هاوبەش بۆ بەردەوامیی بەرەوپێشچوونی پرۆسەكە پێویستە".
كۆبوونەوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆشكی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا بەڕێوە چوو و یەك كاتژمێری خایاند. دەمپارتی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە فەیسیبووك ڕایگەیاند "شاندەكەمان بۆچوون و پێشنیازی خۆی دەربارەی قۆناغی نوێی پرۆسەی ئاشتی و ئەوەی كە پێویستە لە داهاتوودا بكرێت، ڕاگەیاند".
شاندی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (دەمپارتی) كە بە شاندی ئیمراڵی ناسراوە، پێكهاتوو بوو لە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار، پەرلەمانتارانی پارتەكە، لەگەڵا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا، بە ئامادەیی ئیبراهیم كاڵن، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت) و ئەفكان ئاڵا، بریكاری سەرۆكی گشتیی ئاكپارتی كۆبوونەوە
دەمپارتی دەشڵێت "لەمیانی كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە كە ئیرادەی هاوبەش بۆ بەردەوامیی بەرەوپێشچوونی پرۆسەكە پێویستە".
نوێ دەكرێتەوە...