پەرەگراف
شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی وەزیری سامانە سروشتییەكان گەیشتە بەغداد. ئەمڕۆ گفتوگۆی چڕ دەربارەی ڕەشنووسی پێشنیازێكی حكومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەری كێشەكان دەكرێت. چاوەڕێ دەكرێت بەزوویی هەردوولا بگەنە ڕێككەوتن.
شاندی هەرێم پێكهاتووە لە كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سرووشتییەكان بە وەكالەت، ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەكیم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حكومەتی هەرێم.
حكومەتی فیدراڵی ڕەشنووسی پێشنیازێكی نوێی بۆ ڕێككەوتن ئامادە كردووە، بڕیارە ئەمڕۆ گفتوگۆی چڕوچڕ بكرێت و ڕێككەوتی لەبارەوە بكرێت.
بابەتی سەرەكیی گفتوگۆ و ڕێككەوتنی ئەمڕۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمە، كە دەبێت ڕێككەوتنی ورد لەسەر بڕی نەوتەكە و شێوازی ڕادەستكردن و پێدانی پارەی كۆمپانیاكان بكرێت.