مەشهەدانی بۆ گفتوگۆ لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گەیشتە هەولێر

06-07-2025 11:10

پەرەگراف

مەحموود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بۆ گفتوگۆ لەبارەی چارەسەری ‏كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و دۆسیەی هەڵبژاردن، گەیشتە هەولێر و لەگەڵ ‏بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆدەبێتەوە.‏

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ‏ناوخۆی هەرێم لە فڕۆكەخانەی هەولێر پێشوازییان لە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ‏كرد. زیاد جەنابی، سەرۆكی لیژنەی دەستپاكیی پەرلەمانی عێراقیش لەناو ‏شاندەكەی عێراقدایە.‏

پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند "سەردانەكە لە چوارچێوەی هەوڵەكاندایە بۆ گفتوگۆ ‏لەگەڵ سەركردەكانی هەولێر لەسەر دۆسیە هاوبەشەكان، كاراكردنەوەی كاری ‏هاوبەشی لەنێوان هەرێم و ناوەند و چارەسەركردنی كێشەكان".‏

هەروەها دەڵێت "گفتوگۆكردن لەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق" ‏تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانی مەشهەدانی و بەرپرسانی هەرێم دەبێت.‏

نوێ‌ دەكرێتەوە...‏