پەرەگراف
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند "بەکارهێنانی ماددەی (تی ئێن تی) بۆ ڕاوکردنی ماسی، بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ هاووڵاتی و برینداربوونی چواری دیکە".
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، ڕووداوەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە گوندی کوڵی متکانی ناوچەی سازان سەر بە ناحیەی سیروان ڕووی داوە.
ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، ناویان (سەیوان حەمەئەمین، بونیاد هیوا، محەمەد ڕەفعەت)ـە، بریندارەکانیش بریتین لە (ڕاستگۆ سەلام، گۆران غەریب، پێشەوا یاسین، کرمانج مستەفا).