پەرەگراف
ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا بە زۆرینەى دەنگ ڕەتى کردەوە کە ماوەى پێشکەشکردنى لیستى کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق درێژ بکاتەوە. ئەنجوومەنەکە ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بەو خشتە کاتییەى کە بۆ ئامادەکارییەکانى هەڵبژاردن دیارى کراوە، ناتوانێت ماوەکە درێژ بکاتەوە.
پێشتر ماوەکە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە درێژ کرایەوە و ڕۆژى ٢٦-٠٦-٢٠٢٥ دوا وادەیە بۆ پارت و هاوپەیمانییەکان کە ناوى لیستى کاندیدەکانیان پێشکەشى کۆمیسیۆنى هەڵژاردنەکانى عێراق بکەن.
هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى عێراق بڕیارە لە ١١-١١-٢٠٢٥ بەڕێوە بچێت. کۆمیسیۆن لە ئامادەکارییەکانى بەردەوامە و حیزب و لایەنەکانیش پاڵپشتیى بەڕێوەچوونى لەو وادەیەدا دەکەن.