هەفتەی ئایندە تاقیكردنەوەكان دەست پێ دەكەنەوە

18-06-2025 06:50

پەرەگراف

لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند "لە هەفتەی ئایندەوە تاقیكردنەوەكان دەست پێ دەكەنەوە".

بەپێی ڕاگەیندراوی لیژنەكە، دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوەكان بەم شێوەیە دەبن:

١- تاقیكردنەوەی وەزاری ( خولی یەكەم ) پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەهەموو بەشەكانیەوە بە گوێرەی خشتەی هاوپێچكراو دەبێت.

٢- تاقیكردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ( خولی دووەم) بە گوێرەی خشتەی هاوپێچكراو دەبێت.

٣- تاقیكردنەوەكانی پۆلە ناكۆتاكان لە پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی حكومی و ناحكومی - سیستمی وەزارەتی پەروەردە- ( خولی دووەم) ، لە ٢١ ی ٦ ی ٢٠٢٥ تا ٦ ی ٧ ی ٢٠٢٥ دەبێت.

٤- قوتابخانە حكومی و ناحكومیە (خۆماڵیەكان و نێودەوڵەتیەكان ) بەگوێرەی ئەو خشتەیەی قوتابخانە دایدەنێت لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیكردنەوەكان دەستپێدەكەنەوە.