پەرەگراف
مەسرور بارزانی بۆ پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان نامەیەکی بۆ دادگای فیدراڵی عێراق ناردووەو چاوەڕوانی وەڵامە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، لەسەر پرسی مووچە وتی، ئەم بابەتە گرنگترین بابەتە بەلای ئێمەوە، لەم یەک دوو ڕۆژەدا نامەم بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە و چاوەڕوانین و هیوادارین دادگا لە قازانجی خەڵکی کوردستان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیار بدات.
ئەوە لە کاتێکدایە ١٨ ڕژۆ لە مانگی شەش تێپەڕ بووەو هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی پێنج-یان وەرنەگرتووە بەهۆی ئەوەی بەغداد دەڵێت "هەرێمی کوردستان پشکی خۆی لە بودجە تەواو کردووە"، بەوەش مووچەی ٨ مانگی ئەمساڵ چارەنووسی نادیارە.
بڕیارە دادگای فیدراڵی بڕیار لەو پرسە بدات لەسەر سکاڵای ژمارەیەک فەرمانبەری هەرێم کە داوای دەرکردنی فەرمانێکی سالاریی لە دادگا دەکەن بۆ بەردەوامیی پێدانی مووچەکانیان، پێشتر دادگاکە بڕیاریدابوو کە حکومەتی عێراق مووچەی هەرێمی کوردستان لە پشکی بودجەی هەرێم بنێرێت و تێکەڵی ناکۆکییەکان نەکرێت.