نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی شەڕی ئیسرائیل و ئێرانیان تاوتوێ کرد

16-06-2025 10:20

پەرەگراف

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن قسەیان کردو شەڕی ئیسرائیل و ئێرانیان تاوتوێ کرد.

ئاژانسی تەسنیم نزیک لە سوپای پاسداران دەڵێت، عەباس عێراقچی داوای لە نێچیرڤان بارزانی کردووە بەندەکانی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران بەتەواوەتیی جێبەجێ بکرێن، بۆ ڕێگریی لە سوودوەرگرتنی خراپ لە دۆخی ناوچە سنورییەکان.

میدیای ئێران دەشڵێت، نێچیرڤان بارزانی داوای دەستوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتی کردوە بۆ ڕاوەستانی شەڕ.