حیزبوڵای عێراق هەڕەشەی کردنە ئامانجی ئەمەریکا دەکات ئەگەر بەشداری بکات لە شەڕی ئیسرائیل-ئێران

15-06-2025 01:13

پەرەگراف

ئەبو حسێن حەمیداوی ئەمینداری گشتی کەتائیبی حیزبوڵای عیراق کە گروپێکی شیعەی میلیشای چەکدارەو ئێران پشتیوانیی دەکات، هەڕەشەی کردنە ئامانجی بنکەکانی ئەمەریکا دەکات ئەگەر ئەو وڵاتە بۆ پشتیوانی ئیسرائیل بچێتە شەڕەوە لەگەڵ ئێران.

حەمیداوی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت "بە وردی چاودێریی جوڵەی سوپای ئەمەریکای دوژمن دەکەین لە ناوچەکەو هەر بەشدارییەک لە جەنگەکەدا بکات ئەوا ڕاستەوخۆ بنکەو بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە دەکەینە ئامانج بەبێ دودڵی".

ئەمینداری گشتی کەتائیبی حیزبوڵا دەشڵێت، ئێران پێویستی بە پشتیوانی نییە بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل و خۆیان ئەو توانایەیان هەیە.

ئەبو حسێن حەمیداوی داواش لە حکومەتی عێراق دەکات، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دابخات و هێزەکانی ئەمەریکا لە خاکی عێراق بکاتە دەرەوە.