پەرەگراف
سەرۆکوەزیرانی عێراق هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئیران بە "هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆسەر ئاسایشی عێراق لەقەڵەم دەدات.
محەمەد شیاع سوودانی ئەمڕۆ لەگەڵ تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا کۆبووەوەو دۆخی ناوچەکەو بەتایبەت شەڕی ئێران-ئیسرائیل و لێکەوتەوکانیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی سوودانی دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق هێرشەکانی ئیسرائیل بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان ناو بردووەو جەختی لە بەرپرسیارێتی وڵاتانی زلهێز و یەکێتی ئەوروپا کردووەتەوەو بۆ وەستاندنی شەڕەکە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت، عێراق بە توندی پێشێلکردنی ئاسمانی وڵاتەکەی ڕەتدەکاتەوە، هەروەها ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن و خۆبەدوورگرتنی لە ململانێکانی ناوچەکەدا هەبووە و بەردەوامیش دەبێت.