سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ‏دەكات

13-06-2025 02:37

پەرەگراف

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان "سەركۆنە"ـی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ‏ئێران دەكات و بە "هەڕەشە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەیی و ‏نێودەوڵەتی" ناوی دەبات. بە ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی دەزانێت كە ‏‏"كاردانەوەی خێرا و بەپەلەی هەبێت و تا زووترە ڕێ لە تەشەنەسەندنی زیاتری ‏دۆخەكە بگیرێت".‏

دەقی ڕاگەیەندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان:‏

سەركۆنەی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر كۆماری ئیسلامیی ئێران و بەكارهێنانی ‏هێزی سەربازی لە یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكاندا دەكەین. ئەم پێشهاتانە ئارامی و ‏سەقامگیریی ناوچەكە ئاڵۆزتر دەكەن و دەبنە هەڕەشە لە سەر ئاسایش و ‏سەقامگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی‎.‎

ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێكاری سەربازی، ڕەوشەكە خراپتر دەكات. لەم كاتە‌ ‏هەستیارەدا، ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە كە كاردانەوەی خێرا و بەپەلەی ‏هەبێت و كار بۆ ئەوە بكات ئاڵۆزی و پشێوییەكان لەوە زیاتر پەرە نەستێنن و تا ‏زووترە ڕێ لە تەشەنەسەندنی زیاتری دۆخەكە بگیرێت‎.‎