پەرەگراف
وەزارەتی دارایی هەرێم گشتاندنی بۆ لێبڕینی خانەنشینی دەركرد. هەموو ئەو فەرمانبەرانەی كە یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو دەیانگرێتەوە، لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە بە ڕێژەی لەسەدا 10 لە مووچەكانیان بۆ خانەنشیی دەبڕدرێت.
یاساكە لە عێراق لە 1-1-2014ـەوە جێبەجێ كراوە، بەڵام لە هەرێم لە ناوەڕاستی ساڵی 2024ـەوە جێبەجێ كراوە و پێشتر لەسەدا 7 بۆ مووچەی خانەنشیی بڕدراوە، بۆیە بەپێی گشتاندنەكە، ئەو 3% كە 10 ساڵە لێیان نەبڕدراوە، دەبێت بە قەرز لەسەر فەرمانبەرانی هەرێم و ئەوەشیان لێ وەردەگیرێتەوە.
هەروەها ئەو خانەنشینانەی كە یاساكە دەیانگرێتەوە، هاوشێوەی فەرمانبەران قەرزی 10 ساڵی 3%یان لێ وەردەگیرێتەوە.
ئەو لێبڕینی 3%ـی بووە بە قەرز لەسەر مووچەخۆران، بۆ فەرمانبەران بە سێ ساڵ و بۆ خانەنشینان بە پێنج ساڵ لێیان وەردەگیرێتەوە.
.jpg)
.jpg)