دادگای فیدراڵی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی مووچەی فەرمەنبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە
پەرەگراف
دادگای فیدراڵی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی مووچەی فەرمەنبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوەو رایگەیاند، فەرمانبەرانی هەرێم سکاڵایەکیان تۆمارکردووە و داوا دەکەن دادگا فەرمانێکی سالاریی دەربکات کە وەزارەتی دارایی عێراق پابەندبکات بە بەردەوامیدان لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
دادگای فیدراڵی دەڵێت: لە نزیکترین کاتدا بڕیار لەسەر دەرکردنی ئەو فەرمان سالارییە دەدرێت.
دادگای فیدراڵی لە ڕوونکردنەوەکەیدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە پێشتر بڕیاری لەسەر ئەو پرسە دەرکردووەو هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی پابەند کردووە بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران.