پەرەگراف
پارتی حیزبەکان بانگهێشتی کۆبوونەوەیەک دەکات بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی هەولێرو بەغداد دوای ڕاگرتنی مووچەی هەرێم، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی سبەینێ لە پیرمام بەڕێوەدەچێت.
بەشێک لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بایکۆتی ئەو کۆبوونەوەیە دەکەن، هەریەکە لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ڕەوتی هەڵوێست پشتڕاستیان کردەوە کە بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کراون، بەڵام بەشداریی ناکەن.
ئەو دوولایەنە ئۆپۆزسیۆنە دەڵێن، پەرلەمانی کوردستان مەرجەعی خەڵکە نەک کۆبوونەوەی حیزبیی.