مەکتەبی سیاسیی پارتی: تا پێش جەژن شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان نەنێردرێت هەڵوێستی جددیمان دەبێت

29-05-2025 12:47

پەرەگراف

مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، تا پێش جەژن شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان نەنێردرێت هەڵوێستی جددیمان دەبێت و ڕایدەگەیەنین.

"رای گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دوا پێشلکاریشی نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستوور و بنەماکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتە و، بە سیاسی کردنی قوتی خەڵکە، ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان لە ٢/ ٦/ ٢٠٢٥ دەخەینە بەرباس و بڕیاروەرگرتن و ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت و ڕایدەگەیەنین" مەکتەبی سیاسی پارتی وادەڵێت.