پەرەگراف
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان دەستنیشانكردنی "سێ حاڵەت"ـی تووشبوون بە ئایدز (ڤایرۆسی HIV)ـی ڕاگەیاند و دەڵێت "لە ساڵۆنەكانی ئافرەتان كاریان دەكرد و هەموویان بیانی بوون".
بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسانە لە چەند ئارایشگایەكی هەولێر كاریان كردووە. وەزارەتی تەندروستی دەڵێت "لایەنی پەیوەنداری لێ ئاگادار كرایەوە و ڕێكاری پێویست وەرگیرا".
حاڵەتەكان لە كاتی پشكنینی تاقیگەیی ڕۆژانە بۆ كارمەندانی شوێنە گشتییەكان و دەرهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی، لەلایەن تاقیگەی تەندروستیی گشتییەوە دەستنیشان كراوە.
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتیان دەكات خۆیان بەدوور بگرن لە "شوێنی نافەرمی" و جەخت دەكاتەوە كە "پێویستە سەردانی شوێنی فەرمی بكەن و لە شوێنە گشتییەكان پرسیاری مۆڵەتی تەندروستی بكەن".
"لە هەر گومانێك لە نەبوونی مۆڵەت یان دیاردەیەكی ناتەندروست، ئەركێكی نیشتمانی و مرۆییە لە ڕێگەی هێڵە گەرمەكانی پەیوەندی، یان سندووقی سكاڵا، تیمەكانی تەندروستی ئاگادار بكەنەوە"، وەزارەتی تەندروستی وا دەڵێت.