مەسرور بارزانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: زۆر دڵخۆشین بە پشتیوانیی ئەمەریکا
پەرەگراف
مەسرور بارزانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر باش و بەسوودمان هەبوو، زۆر دڵخۆشین بەوەی پشتیوانییەکی زۆر هەیە لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ خەڵکی کوردستان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا تێڕوانینی خۆمان لەسەر ئەو پڕۆسانە خستەڕوو کە لە ناوچەکەدا هەن و گفتوگۆمان لەبارەیانەوە کرد.
"وەزیری دەرەوەی ئەمەریکامان بانگهێشت کرد سەردانی کوردستان بکات سەردانەکە بۆخۆی و بەرنامەکانی دەمێنێتەوە" مەسرور بارزانی وای وت.
لەبارەی هەڵوێستەکانی بەغداش لەسەر گرێبەستە نەوتیی و گازییەکانی هەرێم و کۆمپانیاکانی ئەمەریکا، مەسرور بارزانی وتی، هیوادارین لێدوانەکانی بەغداد لەبەرژەوەندیی خەڵکی عێراق بیری لێ بکرێتەوەو تاوەکو نەرمیی زیاتر بنوێنن دەبینن هەوڵەکانی ئێمە لەبەرژەوەندیی هەموانە.