پەرەگراف
مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ئۆتۆنۆمیی کورد پایەیەکی ئەو دیدگایەیە کە بۆ عێراق هەیانەو ئەوەیان بە بەرپرسانی عێراق گوتووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ جەختکردنەوە لە رێزگرتن لەو ئۆتۆنۆمییەی کورد هەیەتی، وتیشی: بەشێک لەو دیدگایە بریتییە لە دۆخێکی ئابووریی کە رێگەیان پێدەدات خۆشگوزەران و سەرکەوتووبن.
مارکۆ روبیۆ ئەوەشی خستەڕوو، بەرپرسانی عێراق ویستی خۆیان بۆ هەبوونی پەیوەندییەکی باشتر و نزیکتر لەگەڵ ئەمەریکا دەربڕیوە، "بۆ بەرپرسانی عێراقمان روونکردوەتەوە کە بنەمای سەرەکی ئەو پەیوەندییە بریتییە لە رێزگرتن لەو کۆمپانیا ئەمەریکییانەی کە لە عێراق کاردەکەن".