مەسروور بارزانی: قۆناغێكی نوێی پەیوەندییەكانی نێوان كوردستان و ئەمریكا دەست پێ دەكات

20-05-2025 08:26

پەرەگراف

مەسروور بارزانی ئەو گرێبەستانەی بە بەهای زیاتر لە 100 ملیار دۆلار لەگەڵ كۆمپانیا ‏ئەمریكییەكان ئەنجامی داوە، بە "دەستكەوتی گەورە و گرنگ" و "سەرەتای سەردەمێكی نوێ لە ‏گەشەپێدانی ناوچەكە" ناو دەبات. دەشڵێت "قۆناغێكی نوێی پەیوەندییەكانی نێوان كوردستان و ‏ئەمریكا دەست پێ دەكات".‏

مەسروور بارزانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس دەشڵێت "واژووكردنی ئەم دوو ‏ڕێككەوتننامە گرنگە لەگەڵ ‏HKN Energy‏ و ‏WesternZagros Resources‏ كە بەهایان ‏دەیان ملیار دۆلارە، كارەبا بۆ ملیۆنان كەس دابین دەكات و هەلی كار دەڕەخسێنێت و ئابووریی ‏كوردستان بەهێزتر دەكات".‏

شەوی ڕابردوو، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، لە ژووری بازرگانیی ئەمریكا لە واشنتن، دوو ‏گرێبەستی نەوت و غاز لەنێوان وەزیری سامانە سروشتییەكان و دوو كۆمپانیای ئەمریكی ئەنجام ‏دران، كە بە قسەی وەزیری سامانە سورشتییەكان بەهایان نزیكەی 110 ملیار دۆلارە.‏

كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت، بەر لە واژووكردنی گێبەستەكان وتی ‏‏"ڕاوێژمان بە وەزارەتی نەوتی عێراق نەكردووە (بۆ ئەنجامدانی گرێبەستەكان) و چاوەڕێ بەغدا ‏ناكەین كە ڕازی دەبێت یان نا".‏

نوێ‌ دەكرێتەوە...‏