پەرەگراف
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دوو ڕۆژ ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانێتی و حیزبەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق درێژ كردەوە. پرۆسەكە تا 22-05-2025 بەردەوام دەبێت.
ئەمە سێیەم جارە كۆمیسیۆن ماوەكە درێژ دەكاتەوە و ڕایگەیاند "ئەمە كۆتا درێژكردنەوەی ماوەكەیە".
سەرەتا كۆمسیۆن لە ڕۆژی 15ـ-04-2025 دەرگای تۆماركردنی ناوی حیزب و هاوپەیمانێتی و لیستە تاكەكەسییەكانی بۆ ماوەی 20 ڕۆژ كردەوە، دواتر وادەكەی لە 4ـی ئایار بۆ 14ـی ئایار درێژ كردەوە، دواتریش تا 20ـی مانگ.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بڕیارە لە 11-11-2025 بەڕێوە بچێت. حكومەت و كۆمیسیۆن و سەرجەم لایەنە عێراقییەكان جەخت لە بەڕێوەچوونی لە وادەی خۆیدا دەكەنەوە.