پەرەگراف
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دەڵێت "بەشداریم کرد لە فێستیڤاڵی فیلمی کان تا لەوێوە مزگێنیی دامەزراندنی کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستان – سلێمانی ڕابگەیەنم". دەشڵێت "هاوکات دروستکردنی سندووقی فیلم بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی کوردی ڕادەگەیەنین".
قوباد تاڵەبانی ئاماژە بەوە دەکات کە ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ کار دەکەن بۆ دروستکردنی ناوەندێکی سینەمایی بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکانی کوردستان.
دەشڵێت "کۆمیسیۆنەکە ئامانجیەتی کوردستان بخاتە سەر نەخشەی سینەمای جیهانی و دەبێتە پردێکی پەیوەندی لەنێوان کوردستان و کۆمپانیا جیهانییەکانی بەرهەمهێنانی فیلم، تا لە کوردستان فیلم بەرهەم بهێنن".
"جێی دڵخۆشییە چ لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەرهەمهێنەرە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵی کان، چ لە گفتوگۆکانی پێشترمان لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی دیکە پێشوازییەکی باش لە پڕۆژەکانی کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستان – سلێمانی کراوە"، قوباد تاڵەبانی وا دەڵێت.