میدیای توركیا شوێنی ڕادەستكردنی چەك لەلایەن پەكەكەوە ئاشكرا دەكات

12-05-2025 01:37

پەرەگراف

دوای ڕاگەیاندنی خۆهەڵوەشاندنەوە و چەكدانان لەلایەن پارتی كرێكارانی ‏كوردستان (پەكەكە)وە، میدیای توركیا شوێنی پرۆسەی ڕادەستكردنی چەك ‏لەلایەن گەریلاكانی پەكەكەوە ئاشكرا دەكات‎.‎

بەپێی چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە پەكەكە كە لێدوانیان بۆ كەناڵی سی ئێن ‏ئێن تورك داوە، پڕۆسەی هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە دەست پێ دەكات، چەكەكانی ‏پارتەكە لەژێر چاودێریی نەتەوەیەكگرتووەكاندا و بە چاودێریی چاودێرانی ‏نێودەوڵەتی ڕادەست دەكرێن و داماڵینی چەك بە سێ قۆناغ دەبێت‎.‎

وەكوو میدیا توركییەكان ئاشكرایان كردووە، گەریلاكانی پەكەكە لە ‏ئامێدی، كانی ماسێ، كۆیە، سەیدسادق و ڕانیە چەكەكانیان ڕادەست دەكەن.‏

نوێ‌ دەكرێتەوە...‏