پەرەگرف
پەکەکە کۆنگرەی خۆهەڵوەشانەوەو چەکدانانی بەستووە؟ لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، ئەمڕۆ ڕایگەیاند "ناتوانین بڵێین کۆنگرە نەکراوە، بەڵام بڕیار دەدرێت لەسەر ئەنجامەکان بەگشتی و لە نزیکترین کاتدا ئەنجام ڕادەگەیەندرێت".
هاوکات بەپێی میدیاکانی تورکیا، پەکەکە کۆنگرەی بەستووەو ئەمڕۆ ئەنجامەکەی ئاشکرا دەکات کە خۆهەڵوەشانەوەو چەکدانانە.
بەپێی ماڵپەڕی سەربەستییەتی تورکیا، "پەکەکە لە 03ـی ئایار لە سلێمانی کۆنگرەی بەستووە"، هەر بەپێی ئەو ماڵپەڕە "عەبدوڵا ئۆجەلان بە تەلەفۆن بەشداری لە کۆنگرەکەدا کردووە".
پرسی بەستنی کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەو چەکدانانی پـەکەکە لە تورکیا گەرمەو دوێنێش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی، ئەمڕۆو سبەی ڕوودەدات، هێشتا پـەکەکە بە فەرمی پشتڕاست یاخود ڕەتی نەکردووەتەوە.