ئەردۆغان: دەمانەوێت هەنگاوی خێرا بنرێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت

08-05-2025 05:19

پەرەگراف

ئەردۆغان ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی گفتوگۆیان دەربارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كردووە و داواش دەكات "هەنگاوی خێرا بۆ بنرێت".

بە ئامادەبوونی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، 11 ڕێككەوتن لەنێوان هەردوو وڵات لە ئەنقەرە واژوو كران، كە چەندین بوار لەخۆ دەگرن لەوانە؛ سەربازی، بەرگری، كەشوهەوا و ڕێگری لە بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر.

دوای واژووكردنی ڕێككەوتنەكان، ئەردۆغان ڕایگەیاند كە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سوودانی بووە و وتی "لە بابەتەكانی وەك دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق-توركیا، دەمانەوێت بەرەوپێش بچین و هەنگاوی خێرا لەوبارەیەوە بنرێت".

نوێ‌ دەكرێتەوە...